رژێمی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی لە لوبنان کردە ئامانج: کەسێک شەهید بوو
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە لوبنان کەسێک شەهید بوو.
هێرشەکە لە ناوچەی عەین ئەلسەماحیە لە نێوان ناوچەکانی زەوتاو شەرقیە و نەباتیە فەوقە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک ئەنجام درا.
لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکە ئۆتۆمبێلەکە بە گشتی سووتا. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک شەهید بوو.
تیمەکانی تەندروستی و بەرگری شارستانی ڕەوانەی ناوچەکە کران و چالاکییەکان بۆ دەستنیشانکردنی ناسمانەی شەهیدەکە دەستیپێکرد.
باس لەوەش کرا کە دوای هێرشەکە گەشتە ئاسمانییەکانی سیخوڕی داگیرکاری لە ناوچەکە بەردەوام بوون و یەکە ئەمنییەکانیش سەرقاڵی پشکنینی ناوچەکانی دەوروبەری بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زۆهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانیی هەڵبژێردراوی نیویۆرک، شەوی ڕابردوو لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، جارێکی دیکە لێدوانەکانی خۆی دژی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە لەلایەن ئەم رژێمەوە دووپات کردەوە.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و زیاتر لە ٦٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
هێزی ئەرکی کاتەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان ڕاگەیاند، دوای دەستپێکردنی ئاگربەست لە لوبنان لە ئاسمان و زەویی لوبنان زیاتر لە ١٠ هەزار جار ئاگربەست پێشێل کراوە.